.1سەردانەكانی بەرێز وەزیری داد: لەماوەی دەست بەكاربوونی ،بەرێز جەنابی وەزیری داد ،بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفت و پێداویستیەكانی فەرمانگەو فەرمانبەرەكان ،نۆ ( )9سەردانی بۆ فەرمانگەكانی وەزارەت كردووە ،لە میانەی...
More
.1سەردانەكانی بەرێز وەزیری داد: لەماوەی دەست بەكاربوونی ،بەرێز جەنابی وەزیری داد ،بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشەو گرفت و پێداویستیەكانی فەرمانگەو فەرمانبەرەكان ،نۆ ( )9سەردانی بۆ فەرمانگەكانی وەزارەت كردووە ،لە میانەی سەردانەكەیدا سەردانی یەك بە یەكی ژوورەكانی كردووەو پرس و راوێژی بە بەرێوەبەرو فەرمانگەكان ،لە سەر كێشەو ئارێشەكان كردووەو لە ڕاوبۆچوونی فەرمانبەرانی پرسیووە .دواتر جەختی لەوە كردۆتەوە كە ئامانجی سەرەكی دامەزراو و فەرمانگەكانمان خزمەتی هەرچی زیاتری هاواڵتیان و رێز گرتنە لێیان ،كە هەر ئەوەش ئامانجی سەرەكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. فەرمانگەكان بریتی بوون لەمانەی خوارەوە: أ -فەرمانگەی دادنووسی یەكەم ب -فەرمانگەی دادنووسی دووەم ج -فەرمانگەی دادنووسی عینكاوە د -فەرمانگەی دادنووسی ئێواران ه -بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی خانووبەرە و -بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرەی دووەمی هەولێر ز -فەرمانگەی جێبەجێ كردن ح -بەرێوەبەرایەتی ناكامەكان ط -پەیمانگەی دادوەری 1
Less